وریا بن!
کام سەرکردە هەڵدەبژێریت؟—پەرتووکی پیرۆز چی دەڵێت؟
لەچەند هەفتەی داهاتوودا هەڵبژاردن لە وڵاتانی جیاواز بەڕێوە دەچێت.مرۆڤەکان بڕیاری گرینگ دەدەن لەسەر ئەوەی کە کام سەرکردە هەڵبژێرن.
پەرتووکی پیرۆز چیمان فێر دەکات؟
سەرکردەکانی مرۆڤ سنووردارن
پەرتووکی پیرۆز ئاماژە بە سنورێک دەکات کە هەموو سەرکردەکانی مرۆڤ هەیانە.
«نە پشت بە میرەکان ببەستن،نە بە ئادەمیزاد کە ڕزگارییان لەلا نییە. کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە، لە هەمان ڕۆژدا پلانەکانی دەسڕێتەوە.» —زەبوورەکان ١٤٦:٣، ٤
تەنانەت بەتواناترین سەرکردەیش لە کۆتاییدا پیر دەبێت و ڕۆژێک دەمرێت، جگە لەوەش هەرگیز ناتوانێت گەرەنتی ئەوە بکات کە ئەو کەسەی کە دوایی دێت، درێژە بە دەستکەوتە باشەکانی بدات.—ژیرمەندی ٢:١٨،١٩
پەرتووکی پیرۆز ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات کە مرۆڤەکان هەرگیز توانای ئەوەیان نەبووە کە خۆیان بەڕێوەببەن.
«ئەی یەهوە، زانیم کە مرۆڤ خاوەنی ڕێگای خۆی نییە، کەس ناتوانێت ڕێڕەوەکانی خۆی ئاراستە بکات»—یەرمیا ١٠:٢٣
ئایا لەم ڕۆژگارەدا کەسێک هەیە کە بتوانێت سەرکردایەتییەکی باش بکات؟
سەرکردەیەک کە لەلایەن خوداوە پەسەندکراوە
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت خودا لێهاتووترین و متمانە پێکراوترین سەرکردەی بۆ ئێمە هەڵبژاردووە: عیسای مەسیح (زەبوورەکان ٢:٦) خودا حکومەتێکی لە ئاسمان دامەزراندووە، کە عیسا پاشای ئەو حکومەتەیە—مەتا ٦:١٠.
ئایا تۆ عیسای مەسیح وەک سەرکردە و پاشا هەڵدەبژێریت؟ پەرتووکی پیرۆز لەسەر ئەم بڕیارە گرنگە دەڵێت:
«کوڕەکە [عیسای مەسیح] ماچ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن، چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش. خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو»—زەبوورەکان ٢:١٢.
ئێستا کاتی ئەوەیە بڕیارەکەت بدەیت .پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز ئەوە ئاشکرا دەکات کە عیسا لە ساڵی ۱۹۱٤ دەستی بە حوکمڕانی کردووە و بە ئەم زووانە شانشینی خودا جێگەی هەموو حکومەتە مرۆڤیەکان دەگرێتەوە.—دانیال ٢:٤٤
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەوەی کە چۆن دەتوانیت پشتگیری سەرکردایەتی عیسا بکەیت، ئەو گۆڤارە بخوێنەرەوە کە دەڵێت «ئێستا هەڵبژاردن بکە بۆ پشتگیریکردنی شانشینی خودا!»