چۆن دەتوانین بە داهاتێکی کەم بژین؟
ئایا بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە ناچار بوویت بە داهاتێکی کەمتر بژیت؟ نەخۆشیە پەتاکان، کارەساتی سروشتی، ئاژاوەی سیاسی و شەڕ دەتوانن سیستەمی ئابوری تێک بەدەن. هەرچەند دابەزینی لەناکاوی داهات دەتوانیت سترێس و فشاری دەروونی بۆت دروست بەکات. بەڵام دانایی و ئامۆژگاریە کرداریەکانی پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت یارمەتیت بدات کە بە پارەیەکی کەمتر بژیت.
١. لەگەڵ گۆڕانی باردۆخی ژیانت خۆت بگونجێنە.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «دەزانم . . . نەبوونی چییە ودەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک ولە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم.»—فیلیپی ٤:١٢ پەرتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندەر (KSS).
بۆی هەیە لە جاران پارەی کەمترت هەبێت، بەڵام دەتوانیت فێربیت لەگەڵ بارودۆخی دارایی نوێتدا خۆت بگونجێنیت. هەرچی زووتر ڕاستی بارودۆخەکەت قبوڵ بکەیت و دەست بکەیت بە خۆگونجاندن، خۆت و خێزانەکەیشت باشتر دەتوانن لە گەڵی بگونجێن.
زانیاری دەربارەی هاوکاری و پشتگیریە مرۆڤایەتیەکانی حکومەت و بنکە خێرخوازیەکان کە لەوانەیە ئێستا لەبەردەستت بێت فێربە. لەم بوارەدا چالاک بە و بە خێرایی کار بکە، چونکە ئەم جۆرە بەرنامانە زۆرجار کاتێکی سنوورداریان هەیە.
٢. وەک خێزانێکی دڵسۆز پێکەوە هاوکار بن.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت، بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت.»—پەندەکانی سلێمان ١٥:٢٢ (KSS).
بۆ بریاردان دەربارەی بارودۆخەکەت لەگەڵ هاوسەرەکەت ومنداڵەکانت قسە بکە. لە پەیوەندییەکی باشدا دەتوانیت یارمەتی هەموو کەسێک لە ناوخێزانەکەدا بدیت، بۆ تێگەیشتن وپشتگیری کردنی گۆڕانکارییەکان کە لەوانەیە پێویست بێت. کاتێک هەموو کەسێک لە ناو خێزاندا پێکەوە هەوڵ دەدەن بۆ پاشەکەوتکردن، ئەوکات پارە زیاتر بەشدەکات وبە فیرۆدا ناچێت.
٣. بودجەیەک دروست بکە.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «یەکەم جار دانانیشێت و خەرجییەکەی ناخەمڵێنێت.»—لۆقا ١٤:٢٨ (KSS).
کاتێک ناچار دەبیت بە کەمتر بژیت، زۆرگرینگە کە بزانیت هەموو پارەکەت بۆ کوێ دەڕوات. لە سەر بنەمای بودجەکەت و بارودۆخی نوێت لیستێک لە داهاتی چاوەروانکراوی مانگانەت دروست بکە. و هەروەها لیستێک لە خەرجەکانی مانگانەی ئێستات و نەریتەکانی خەرجکردن دابنێ، هەرچەند بۆی هەیە کە ئەمانیش بگۆڕدرێن. لە بەر ئەوە هەوڵ بدە پارەیەکی دیاریکراو لە خەرجی مانگانەی خۆت پاشەکەوت بکەیت بۆ خەرجە چاوەڕواننەکراوەکان یان بارودۆخی لەناکاو.
تێبینی: لە کاتی لێکدانەوەی خەرجەکانت، کڕینی شتە بچووکانت لەبیر نەچێت. لەوانەیە بە تێپەڕبوونی کات سەرسام بیت کە ئەم شتە بچووکانە چەند خەرجت زۆر دەکات. بۆ نموونە، دوای ئەوەی خەرجەکانت لێکدەدەیتەوە، ئەوجار پیاو بۆی دەردەکەوێت کە هەموو ساڵێک پارەیەکی زوری خەرج کردووە بۆ کڕینی بنێشت!
٤. ئەولەویەت بە خەرجە گرینکەکانت بدە و گۆڕانکاری بکە.
بنەماکانی پرتووکی پیرۆز: «تاکو باشترین (گرینگترین) شت جیا بکەنەوە.»—فیلیپی ١:١٠ (KSS).
داهاتت بەراورد بکە لەگەڵ خەرجەکانت ودیاری بکە کە دەتوانیت چی کەم بکەیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بە داهاتێکی کەمتر ژیانت بە رێوە ببیت. ئەم بوارانەی خوارەوە تاقی بکەوە:
گواستنەوە. ئەگەر زیاتر لە یەک ئۆتۆمبیلت هەیە، ئایا دەتوانیت یەکێکیان بفرۆشیت؟ ئەگەر تۆ خاوەنی ئۆتۆمبیلێکی لوکس بیت، ئایا دەتوانیت بگۆڕیتەوە بە مۆدێلێکی سادە وئابۆری؟ ئایا دەتوانیت لە لەجیاتی ئۆتۆمبیل، پاسکەڵ یا گواستنەوەی گشتی بەکار بهێنیت؟
سەرگەرمی. ئایا دەتوانی لانی کەم بۆ ماوەیەک ئابوونەی پەخشی ساتەڵایت یان خزمەتگوزاری تەلەفزیۆنەکەت هەڵوەشێنیتەوە؟ یا دەتوانیت جێگرەوەیەکی هەرزان بدۆزیتەوە؟ بۆ نموونە، کتێبخانە ناوخۆییەکەت لەوانەیە فیلم وکتێبی ئەلیکترۆنی و کتێبی دەنگی بە قەرز بدات بەبێ هیچ باجێک.
خزمەت گوزاریەکانی شارەوانی. لەگەڵ خێزانەکەت گفتوگۆ بکە بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئاو و کارەبا و سووتەمەنی. کوژاندنەوەی گڵۆپەکان و حەمامێکی کورت لەوانەیە بێ مانا بێت بەڵام ئەم جۆرە گۆرانکاریانە دەتوانن یارمەتی پاشەکەوتکردنی پارە بدەن.
خواردن. باشتر وایە کەمتر بچی بۆ چێشتخانە، و لەجیاتی ئەوە لەماڵەوە خواردن دروستبکە. پلان بۆ ژەمەکانت دابنێ و بە کۆمەڵ خواردنەکانت بکڕە و خواردنێک کە دەمێنێتەوە دووبارە بەکاری بهێنەوە. پێش ئەوەی بڕۆیت بۆ کڕین، لیستێک دروست بکە بۆ ئەوەی خۆت دووربگریت لە کڕینی شتی ئیزافی. ئەو خواردنانەی کە لەوەرزی خۆیاندان و هەرزانترن بکڕە. خۆت دوور بگرە لە خواردنی خراپ کە بۆ تەندروستی باش نیە، بیر لە چاندێنی باخچەیەکی سەوزە وەک (تەماتە، خەیار،پەتاتە... ) بکەوە.
جل و بەرگ. کاتێک جلی نوێ بکڕە کە جل و بەرگەکانت کۆن بوون. لە کۆتایی هەر وەرزێک جل و بەرگێک بکڕە کە لە بارودۆخێکی باش و هەرزاندا بێت. بۆ کەم کردنەوەی خەرجی سوتەمەنی، ئەگەر بارودۆخەکەت ڕێگەت پێ دەدات لەجیاتی بەکارهێنانی جل وشککەرەوە، جل و بەرگەکەت لەبەرهەتاو هەڵبخە.
کڕینی تر لە داهاتوودا. پێش ئەوەی کە شتێک بکڕیت، لە خۆت بپرسە: ئایا دەستم دەڕوات کە بیکڕم؟ ئایا بەراستی پێویستم پێیەتی؟ ئایا دەتوانیت لە کڕینی شتومەکی نوێی ئیلیکتریکی وەک سەیارە کە ئێستاش دەتوانی بەکاری بهێنی پێشگیری بکەی؟ لە لایێکی دیکەوە، ئایا دەتوانی ئەو شتانەی کە پێویستت پێیان نییە بفرۆشیت؟ ئەم جۆرە کارانە دەتوانێت یارمەیتیت بدات بۆ ئاسانکردنەوە و زیاد کردنی داهاتت.
تێبینی: کاتێک داهاتت لەناکاو کەم دەبێتەوە، لەوانەیە ئەو شتانەی کە باس کران، ببێتە هۆی هاندانت بۆ وازلێهێنان لەو خووانەی کە زیانبەخشن و گران بۆ تۆ تەواو دەبن، وەک بەکارهێنانی جگەرە، قومارکردن، یان بەکارهێنانی مەشروب. ئەم جۆرە ڕێکخستنانە تەنها یارمەتی داراییت نادات بەڵکو کواڵیتی ژیانیشت باشتر دەکات.
٥. گرنگی بە بابەتە ڕۆحانیەکان بدە.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «خۆزگە دەخوازرێت بە وانەی کە بە رۆح هەژارن»—مەتا ٥:٣ (KSS).
پەرتووکی پیرۆز ئەم ڕێبازە هاوسەنگە پێشکەش دەکات: «دانایی پەناگایە وەک چۆن پارەش پەناگایەکە، بەڵام ئەمە سوودی زانینە: دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی» (ژیرمەندی ٧:١٢ KSS). ئەم جۆرە داناییە کە لە پەرتووکی پیرۆزدا دۆزراوەتەوە، بۆ زۆر کەس سەلماندوویەتی کە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی پەرتووکی پیرۆز لە ژیانیاندا یارمەتیدەر بوە، بۆ لە خۆ بەدوورگرتن لە دڵەڕاوکێ سەبارەت بە بابەتە داراییەکان.—مەتا ٦:٣١، ٣٢