کلیلی بەختەوەری ژیانی خێزان چییە؟
ئایا تۆ پێتوایە...
-
خۆشەویستییە؟
-
پارەیە؟
-
یان شتێتکی دیکەیە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی کە گوێ لە وشەی خودا دەگرن و دەیپارێزن.»—لۆقا ١١:٢٨.
ئەوە بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە
دۆزینەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینە.—ئەفسۆس ٥:٢٨، ٢٩.
چێژ وەرگرن لە ڕێز لێنانێک کە لە قوڵایی دڵەوە بێ.—ئەفسۆس ٥:٣٣.
ھەبوونی ئاساییشێکی ڕاست.—مەرقۆس ١٠:٦-٩.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، بە لانی کەم لەبەر دوو ھۆکار:
-
خودا دامەزرێنەری ژیانی خێزانییە. پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ کە یەھوە خودا یەکەم ژنو مێردایەتی مرۆڤی دامەزراند. (پەیدابوون ٢:١٨-٢٤) بە واتایەکیتر، بنەمای خێزان سەریھەڵدا، چونکە یەھوە ئەمەێ دروست کرد. ئایا بۆچی ئەوە زۆر گرنگە؟
سەرنج بدە: گەر تۆ چێشتێکی خۆشو بەتامت خواردبێو بتھەوێ بزانی ئەو خواردنە لەچی دروستکراوە، پرسیار لە کێ دەکەی؟ شتێکی ئاساییە لەو کەسە پرسیار دەکەی کە خواردنەکەی دروست کردووە.
ھەر بە ھەمان شێوە، بۆ زانینی ھۆکارەکانی بەختەوەری ژیانی خیزان، کارێکی جوان دەکەین گەر ھانا بۆ یەھوە ببەین، ئەو کەسەی کە ژیانی خێزانی دامەزراند.
-
خودا بایەخ بە تۆ دەدا. کاری ژیرانە ئەوەیە کە خێزانەکان بەدوای ئامۆژگارییەکانی یەھوەدا بگەڕێن، ئەو ئامۆژگارییانەی کە لە ڕێگای وشەکەیەوە داوییەتیە دەستەوە. بۆچی ژیرانەیە؟ «چونکە ئەو بایەختان پێ دەدات.» (١ پەترۆس ٥:٦، ٧) یەھوە ھەمیشە لە دڵییەوە باشترین شتی بۆ تۆ دەوێ و ڕێنماییەکانی ھەمیشە بە کەڵکن!—پەندەکان ٣:٥، ٦؛ ئیشایا ٤٨:١٧، ١٨.
بۆ بیر لێکردنەوە
ئایا تۆ چۆن دەتوانی ببی بە مێردێک، ژنێک یان دایکو باوکێکی باش؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارانە لە بەشەکانی ئەفسۆس ٥:١، ٢ و کۆلۆسی ٣:١٨-٢١دا دەداتەوە.