پێناساندن
لەم کاتە تەنگانەیەدا کە ژیانی هاوسەریەتی و خێزان هێرشی دەکرێتە سەر، ئایا دەکرێ وەک خێزان کامەران بن؟ ئەوە زۆر ئاسان نییە. بەڵام یارمەتی لەبەردەست دایە. هەر چەند ئەو بڵاوکراوەیە بۆ ژیانی هاوسەریەتی ئێوە پەیڕونامەیەکی تەواو نییە، بەڵام ئەگەر ئێوە پێشنیارەبەهێزەکان و ڕێنماییەکانی پەرتووکی پیرۆز کە لەم بڵاوکراوەیەدا زەق کراونەتەوە، بە باشی جێبهجێ بکەن، یارمەتی ئێوە دەدەن. ئەو پێشنیارانە یارمەتیتان دەدەن خێزانێکی کامەران پێکبهێنن.