بەشی ٣
چۆن کێشەکانمان چارەسەر بکەین؟
«لە سەرووی هەموو شتێک خۆشەویستیتان بۆ یەکتری بەهێز بێت، چونکە خۆشەویستی گوناهی زۆر دادەپۆشێت.»—١ پەترۆس ٤:٨
کاتێک تۆ و هاوسەرەکەت ژیان دەست پێدەکەن لەوانەیە کێشەی جۆراوجۆر سەرهەڵبدەن. لەوانەیە لە ئاکامی جیاوازی بیرکردنەوە و هەست و ڕەوشتی ژیانتان بێت. یان لەوانەیە کێشەکان سەرچاوەکەیان لە دەرەوەی ژیانتان بێ کە چاوەڕوانیتان نەکردبێت.
لەوانەیە حەزبکەی خۆت لە کێشەکان بدزییەوە، بەڵام پەرتووکی پیرۆز ئامۆژگاریمان دەکا کە ڕووبەڕووی کێشەکانمان ببینەوە (مەتتا ٥:٢٣، ٢٤). بە یارمەتی بنەماکانی پەرتووکی پیرۆز باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانتان دەدۆزنەوە.
١ قسەکردن لەسەر کێشەکان
ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «قسەکردن کاتی خۆی» (ژیرمەندی ٣:١، ٧). هەوڵ بدەن بۆ قسەکردن دەربارەی کێشەکان کات تەرخان بکەن. بە دڵێکی پاکەوە باسی هەستەکانی خۆت بۆ هاوسەرەکەت بکە و پێی بڵێ چۆن بیر دەکەیەوە. هەموو کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەت «ڕاستگۆ بە» (ئەفەسۆس ٤:٢٥). تەنانەت ئەو کاتەش کە پەیوەندی بە هەستی قوڵەوە هەیە. خۆت لە دەمەتەقێ و شەڕ بپارێزە. لە وتوووێژێکی ئاساییدا وەڵامێکی نەرم پێش بە شەڕێکی گەورە دەگرێ (پەندەکانی سلێمان ١٥:٤؛ ٢٦:٢٠).
تەنانەت ئەو کاتەش کە بیرووڕاتان وەک یەک نییە، لێبردووبە، هەرگیز لەبیری مەکە خۆشەویستی و ڕێزت بەرامبەر بە هاوسەرەکەت هەبێت (کۆلۆسی ٤:٦). هەوڵ بدەن کێشەکانتان زۆر بە زوویی چارەسەر بکەن و هەرگیز قسە لەگەڵ یەکتر مەبڕنەوە (ئەفەسۆس ٤:٢٦).
تۆ دەتوانی چی بکەی:
-
کاتێکی فراوان بۆ وتووێژ کردن لەسەر کێشەکانتان تەرخان بکەن.
-
ئەو کاتەی کە نۆبەی تۆیە گوێبگری، هەوڵ بدە کە قسەکانی نەبڕیەوە. تۆش نۆبەت دێت بۆ قسەکردن.
٢ گوێ بگرە و فێربە
ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «بە خۆشەویستی برایانە بە دڵ یەکتریتان خۆش بووێ، لە خۆتان زیاتر ڕێز لە یەکتری بگرن» (ڕۆما ١٢:١٠). چونکە گوێ لێگرتن زۆر گرنگە، بۆیە هەوڵ بدە بیروبۆچوونی هاوسەرەکەت لەبەر چاو بگری «میهرەبان و ڕۆحسووک بن» (١ پەترۆس ٣:٨؛ یاقوب ١:١٩). تەنها بە ڕواڵەت نیشانی مەدە گوێی لێ دەگری، بەڵکو ئەگەر دەکرێ واز لەو کارە بهێنە کە پێوەی خەریکی و تەواوی هۆشت بۆ هاوسەرەکەت تەرخان بکە. یان داوای لێبکە کە لە کاتێکی باشتردا گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە بکەن. کاتێک تۆ وەک هاوڕێیەک نەک وەک دوژمن دەڕوانیتە هاوسەرەکەت، ئەو کات خۆت دەبینی کە «زوو هەڵناچی، تووڕەنابی» (ژیرمەندی ٧:٩).
تۆ دەتوانی چی بکەی:
-
بە دڵێکی فراوان گوێی لێبگرە، تەنانەت ئەو کاتەش کە قسەکانیت بە دڵ نییە.
-
مەبەستی قسەکانی گوێ بدەیە. سەرنج بە شێوەی قسەکردنی بدە.
٣ بەردەوام بە
ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «لە هەموو ماندووبونێک سوود هەیە، بەڵام تەنها قسەی لێوان بێت بەرەو نەبوونییە» (پەندەکانی سلێمان ١٤:٢٣). تەنیا سازان لەسەر چارەیەکی باش بەس نییە. ئێوە پێویستە بەردەوام بن لەوەی کە هەردووکتان بڕیاری لەسەر دەدەن. ئەمە لەوانەیە دژوار بێت و پێویستی بە لەخۆبووردن هەبێت بەڵام ئەو کارەتان زۆر بەبایەخە (پەندەکانی سلێمان ١٠:٤). ئەگەر بەیەکەوە شان بە شانی یەکتر کار بکەن، بۆ تێکۆشینتان «قازانجی باشتان دەبێ» (ژیرمەندی ٤:٩).
تۆ دەتوانی چی بکەی:
-
هەر یەک لە ئێوە بڕیار بدەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانتان چ هەنگاوێک هەڵدێننەوە.
-
جارجار تاووتوێی چوێنیەتی بەرەوپێش چوونی کێشەکانتان بکەن.